دکتۆر ئەیمەن ڕوشدی سوەید: لە نێو خێزانێکی ئایینی گەورە بووە، لە منداڵییەوە وابەستەی قورئان بووە بەم شێوەیە بووە بە وەستا لە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزی خوا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە سوریا لەدایک بووە و ئێستا لە سعودیە نیشتەجێیە. یەکێکە لە بەناوبانگترین زانایانی تەجوید و قیرائات لەمڕۆدا، بە (ئیبن الجزری) سەردەمی ئێمە دادەنرێت. بەناوبانگە بە زنجیرەی (كيف نقرأ القرآن) و زنجیرە وانەکانی (الإتقان في تلاوة القرآن)، پەیوەستە بە هەندێک لە بەرزترین و باشترین زنجیرەکانەوە، و لە ٦ زانای باڵای هاوچەرخەوە فێربووە. هەروەها بەرهەمی زۆری لەسەر بابەتی تەجوید و قیرائات هەیە.