cloud background




پێشەکی                    

  إنِ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَعَلَى ألِهِ وَأَصْحابِهِ وَمَنْ تَبِعَهُمْ بِإِحْسَانٍ إِلَى يَوْمِ الدِّينْ وَسَلَّمَ تَسْليماً كَثِيراً، أمَّا بَعْدُ:
ئەم پەرتووکە کورتکراوەیە کە لە کتێبی (ألذِّكْرُ وَالدُّعَاءُ وَالْعِلاَجُ بِالرُّقَى مِنَ الكِتابِ والسُّنَّةِ)، بەشی زیکرەکانم تێدا کورتکردۆتەوە بە جۆرێ هەڵگرتنی لەکاتی سەفردا سووک و ئاسان بێ. لە دەرهێنانی دەقی زیکرەکاندا تەنیا یەک سەرچاوە یان دوو سەرچاوەم بە کارهێناوە بە جۆرێ لە دەقە بنچینەییەکەیدا هەیە، جا ئەوەی دەیەوێ سەبارەت بە سەرچاوەی فەرموودەکان و هەروەها ئەو هاوەڵەی کە گێڕاویەتیەوە شارەزاتربێ، با بگەڕێتەوە سەر دەقە بنچینەییەکەی خۆی.
ئیتر داوا لە خوای گەورە دەکەم بە ناوە جوانەکانی و بە سیفەتە بەرزو بە ڕێزەکانی، ئەم کارە بە کردەوەیەکی پاک و دڵسۆز دابنێ لای خۆی، وە بەهۆیەوە لە ژیان و لە دوای مردنم سوودم پێ بگەیەنێ، هەروەها سوودیش بەو کەسە بگەیەنێ کە دەیخوێنێتەوە یا چاپی دەکا، یا دەبێتە مایەی بڵاوکردنەوەی. خوای تاک و تەنیا تاکە پاڵپشتی ئیماندارانەو لە سەر ئەوە توانادارە.

وَصَلَّى اللهُ وَسَلَّمَ عَلَى نَبِيِّنا مُحَمَّدٍ وَعَلى آلِهِ وَأَصْحابِهِ، وَمَنْ تَبِعَهُمْ بِإِحْسَانٍ إِلَى يَوْمِ الدِّينِ

دانەر
مانگی (صَفَرْ) ١٤٠٩ ك

شورەی موسڵمانان - گەڕانەوە