هه‌ندێ خێرو چاکه‌و ئاداب (مِنْ أنْوَاعِ الـخَيْرِ والآدَابِ الـجَامِعَةِ)


(( إذَا كَانَ جُنْحُ اللَّيْل – أوْ أمْسَيْتُم – فَكُفُّوا صِبْيَانَكُمْ؛ فَإِنَّ الشَّيَاطِيْنَ تَنْتَشِرُ حِيْنَئذٍ، فَإذَا ذَهَبَ سَاعَةٌ مِنَ اللَّيْلِ فَخَلُّوهُمْ، وأغْلِقُوا الأَبْوَابَ، وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّـهِ؛ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَفْتَحُ بَاباً مُغْلَقاً، وَأوْكُوا قِرَبَكُمْ، واذْكُرُوا اسْمَ اللَّـهِ، وَخَـمِّـرُوا آنِيَتَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّـهِ، وَلَوْ أنْ تَعْرِضُوا عَلَيْهَا شَيْئاً، وَأطْفِئُوا مَصَابِيحَكُمْ )) (٣٠٩)

واتە: ئەگەر شەو داهات ــ یان ئەگەر ئێوارەتان بەسەرداهات ــ منداڵەکانتان لە یاری کردن و چوونەدەرەوە بگرنەوە، چونکە شەیتانەکان لەو کاتەدا بڵاودەبنەوە، وە کە کاتێک لە شەو ڕۆیشت وازیان لێ بهێنن، وە درگەکان دابخەن و ناوی خودای گەورە بهێنن ، جونکە شەیتان دەرگەیەکی داخراو ناکاتەوە، وە دەمی مەشکەو کوندەکانتان بە پەت ببەستن و ناوی خودا بهێنن، وە سەری قاپ و دەفرو مەنجەڵەکانتان داپۆشن و ناوی خودا بهێنن، ئەگەر چی شتێکی گچکەشی بخەنە سەر، وە چراکانتان بکوژێننەوە.


وَصَلَّى اللهُ وَسَلَّمَ وَبَارَكَ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَأَصْحَابِهِ أجْمَعِينَ

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە