فەزلی (تەسبیح و تەحمیدو تەهلیل و تەکبیر) * کردن
فَضْلُ التَّسْبِيحِ وَالتَّحْـمِيدِ، والتَّهْلِيلِ، وَالتَّكْبِيرِ
* تەسبیح واتە (سُبْحَانَ اللـهِ). تەحمید واتە (الْـحَمْدُ للـهِ). تەهلیل واتە (لَا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ). تەکبیر واتە (اللهُ أكْبَرُ)


١ ـ قَالَ رَسُولُ اللـهِ : (( مَنْ قَالَ: سُبْحَانَ اللـهِ وَبِحَمْدِه فِي يَوْمٍ مِئَةَ مَرَّةٍ، حُطَّتْ خَطَايَاهُ، وَلَوْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ البَحْرِ )) (٢٩٦)

واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: هەر کەسێک لە ڕۆژێکدا (سەد) جار بڵێ (سُبْحَانَ اللـهِ وَبِحَمْدِه) پاکی و بێ گەردی و سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە، ئەوا خودای گەورە ئەو ڕۆژە لە گوناه و تاوانەکانی پاکی دەکاتەوە ئەگەر چی بە قەد کەفی دەریاش بێت.

٢ ـ وقَالَ : (( مَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ، وَلَهُ الـحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ عَشْرَ مِرَارٍ، كَانَ كَمَنْ أعْتَقَ أرْبَعَةَ أنْفُسٍ مِنْ وَلَدِ إسْمَـاعِيلَ )) (٢٩٧)
واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: هەر کەسێک (دە) جار بڵێ: هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله) تاکی بێ شەریک و هاوەڵە، موڵک و دەستەڵات و سوپاس و ستایش بۆ ئەوەو لەسەر هەموو شتێک دا بە توانایە، وەکو ئەوە وایە کە چوار کەسی لە نەوەکانی حەزرەتی ئیسماعیل ئازادکردبیت.

٣ ـ وقَالَ : (( كَلِمَتَانِ خَفِيفَتانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَـتَانِ فِي الـمِيزَانِ، حَبِيْبَتَانِ إِلَى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللَّـهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللـهِ العَظِيمِ )) (٢٩٨)
واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: دوو ووشە هەن کە لەسەر زارو زمان سووک و ئاسانن، بەڵام لە تەرازووی کردەوەکاندا قورس و بە بەهان وە لەلای خودای گەورە خۆشەویستن، ئەویش بریتی یە لە (سُبْحَانَ اللَّـهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللـهِ العَظِيمِ)، واتە: پاکی و بێ گەردی و سوپاس و ستایش بۆ خودای مەزن.

٤ ـ وقَالَ : (( لَأَنْ أقُولَ: سُبْحَانَ اللـهِ، والْـحَمْدُ للـهِ، وَلا إلَهَ إلاَّ اللهُ، وَاللهُ أكْبَرُ، أحَبُّ إلَيَّ مِـمَّا طَلَعَتْ عَلَيْهِ الشَّمْسُ )) (٢٩٩)
واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: ئەگەر بڵێم (سُبْحَانَ اللـهِ، والْـحَمْدُ للـهِ، وَلا إلَهَ إلاَّ اللهُ، وَاللهُ أكْبَرُ) خۆشترە بەلامەوە لەهەر شتێک کە خۆر بەسەری دا هەڵدێ.

٥ ـ وقَالَ : (( أيَعْجِزُ أحَدُكُمْ أنْ يَكْسِبَ كُلَّ يَوْمٍ أَلْفَ حَسَنَةٍ )) فَسَألَهُ سَائِلٌ مِنْ جُلَسَائِهِ: كَيْفَ يَكْسِبُ أحَدُنَا ألْفَ حَسَنَةٍ؟ قَالَ: (( يُسَبِّحُ مِئَةَ تَسْبِيْحَةٍ، فَيُكْتَبُ لَهُ أَلْفُ حَسَنَةٍ، أوْ يُحَطُّ عَنْهُ ألْفُ خَطِيْئَةٍ )) (٣٠٠) واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: ئایا کەس لە ئێوە هەیە بێ توانا بێ لەوەی کە هەموو ڕۆژێک هەزار چاکە بۆ خۆی بەدەست بێنێت؟ یەکێک لەوانەی کە دانیشتبوو پرسیاری لێ کرد: چۆن یەکێک لە ئێمە دەتوانێ هەزار چاکەی بەدەست بکەوێ؟ فەرمووی: سەد تەسبیحات (سُبْحَانَ اللـهِ) بکات هەزار چاکەی بۆ دەنوسرێ یان هەزار گوناهی لێ هەڵدەوەرێت.

٦ ـ وقَالَ : (( مَنْ قَالَ: سُبْحَانَ اللـهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ، غُرِسَتْ لَهُ نَخْلَةٌ فِي الجَنَّةِ )) (٣٠١)
واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: هەر کەسێک بڵێ (سُبْحَانَ اللـهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ) پاکی و بێ کەم و کورتی و گەورەیی و ستایش بۆ خودای گەورە، دارخورمایەکی لە بەهەشتدا بۆ دەڕوێت.

٧ ـ وقَالَ : (( يَا عَبْدَ اللـهِ بْنَ قَيْسٍ، أَلاَ أدُلُّكَ عَلَى كَنْزٍ مِنْ كُنُوزِ الـجَنَّةِ؟ )) فَقُلتُ: بَلَى يَا رَسُولَ اللـهِ، قَالَ: (( قُلْ لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إلاَّ باللـهِ )) (٣٠٢)
واتە: پێغەمبەر بە عبداللەی کوڕی قەیسی هاوەڵی گوت: ئەی عەبدوللا ئایا گەنجینەیەک لە گەنجینەکانی بەهەشتت پێشان بدەم؟ منیش گوتم: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: بڵێ (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إلاَّ باللـهِ)، واتە: هیچ هێزو توانایەک نی یە مەگەر بە خودای گەورەوە.

٨ ـ وقَالَ : (( أحَبُّ الكَلامِ إلَى اللـهِ أرْبعٌ: سُبْحَانَ اللـهِ، وَالْحَـمْدُ للـهِ، وَلا إلَهَ إلاَّ اللهُ، واللهُ أكْبَرُ، لا يَضُرُّكَ بأيِّهِنَّ بَدأْتَ )) (٣٠٣)
واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: خۆشەویسترین ووتە بەلای خودای گەورەوە چوارە: (سُبْحَانَ اللَّـهِ، وَالْـحَمْدُ للّـهِ، وَلَاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، وَاللهُ أكْبَرُ) واتە: پاکی و بێ عەیبی و سوپاس بۆ خودای گەورەو هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە (الله) و خودا گەورەیە. زیانت پێ ناگەیەنێ بەهەر کامێکیان دەست پێ بکەیت.

٩ ـ جَاءَ أعْرَابِيٌّ إلَى رَسُولِ اللـهِ فَقَالَ: عَلِّمْنِي كَلاماً أقُولُهُ، قَالَ: (( قُلْ: لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، اللهُ أكْبَرُ كَبيراً، وَالـحَمْدُ للَّـهِ كَثِيراً، سُبْحَانَ اللَّـهِ رَبِّ العَالمِينَ، لَا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إلاَّ باللَّـهِ العَزِيزِ الحَكِيمِ )) قَالَ: فَهَؤُلاءِ لِرَبِّي فَـمَا لِي؟ قَالَ: (( قُلْ: اللَّهُمَّ اغْفِر لِي، وَارْحَـمْنِي، وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي )) (٣٠٤)
دەشتەکی یەک هاتە خزمەت پێغەمبەری خودا و پێ ی گوت: ووتەیەکم فێربکە کە بیڵێم. فەرمووی: (بڵێ: هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە ( الله ) تاکی بێ هاوبەشە. خودا گەورەیەو زۆر ستایشی خودا دەکەم. پاکی و بێ کەم و کورتی و گەورەیی بۆ پەروەردگاری جیهانیانە و هیچ گۆڕان و هێز و توانایەک نی یە مەگەر بە خودای دەستەڵاتداری کاربەجێ وە. دەشتەکی یەکە گوتی: ئەمانە بۆ (ستایش کردن)ی پەروەردگارمە. ئەی چی بۆ (نزاو پاڕانەوە)ی خۆمە؟ فەرمووی بڵێ: خودایە لێم خۆش بەو ڕەحمم پێ بکەو ڕێنمایم بکە و ڕۆزیم بدە.

١٠ ـ كَانَ الرّجُلُ إذَا أَسْلَمَ عَلَّمَهُ النبيُّ الصَّلاةَ، ثُمَّ أمَرَهُ أنْ يَدْعُوَ بِهَؤُلَاءِ الكَلِمَـاتِ: (( اللهُمَّ اغْفِر لي، وارْحَمْنِي، واهْدني، وعافِني، وارْزُقني )) (٣٠٥)
ـ وفي رواية لمسلم: (( فإن هؤلاء تجمع لك دنياك وآخرتك )).
هەرکات پیاوێک موسڵمان دەبوو، پێغەمبەر فێری نوێژی دەکرد و پاشان فەرمانی پێ دەکرد کە بەم ووشانە دوعا بکاو لە خودا بپاڕێتەوە: خودایە لێم خۆشبەو ڕەحمم پێ بکە و ڕینمایم بکەو ساغ و سەلامەتم بکەو ڕۆزیم بدە.
ــ لە ریوایەتێکی دیکەی مسلم: ئەم شتانە (چاکەی دنیاو قیامەتت بۆ کۆدەکاتەوە).

١١ ـ (( إِنَّ أَفْضَلَ الدُّعَاءِ: الـحَمْدُ لِلَّـهِ، وأفْضَلُ الذِّكْرِ: لَا إِلَهَ إِلاَّ الله )) (٣٠٦)
بێگومان باشترین دوعا (الْـحَمْدُ للّـه) یەو، باشترین زیکریش (لَاَ إِلَهَ إِلاَّ الله) یە.

١٢ ـ (( البَاقِيَاتُ الصَّالـحَاتُ: سُبْحَانَ اللَّـهِ، وَالْـحَمْدُ للّـهِ، وَلَاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، وَاللهُ أكْبَرُ، وَلاَ حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللّـهِ )) (٣٠٧)
ئەو چاکانەی کە دەمێنێتەوە بریتیە لە گوتنی (پاک و بێ گەردی بۆ خودایە و ستایش بۆ خودایە و هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە (ألله) و خودا گەورەیەو گۆڕان و هێزێک نی یە مەگەر بە خودای گەورە).

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە