داوای لێخۆشبوون له‌خوای گه‌وره‌و تۆبه‌ کردن


١ـ قَالَ رَسُولُ اللـهِ : (( واللـهِ إنِّي لأسْتَغْفِرُ اللهَ وأتُوبُ إلَيْهِ فِي اليَوْمِ أكْثَرَ مِنْ سَبْعِينَ مَرَّةٍ )) (٢٩٠)

واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: سوێند بە خودا من لە ڕۆژێکدا زیاد لە حەفتا جار داوای لێ خۆش بوون لە خودای گەورە دەکەم و دەگەڕیمەوە بۆلای.


٢ـ وقَالَ : (( يَا أيُّهَا النَّاسُ تُوبُوا إلَى اللـهِ، فَإنِّي أتُوبُ إلَيْهِ مِئَةَ مَرَّةٍ )) (٢٩١)

واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: ئەی خەڵکینە بگەڕێنەوە بۆلای خوداو تەوبە بکەن، بە ڕاستی من لە ڕۆژیکدا (سەد) جار داوای لێخۆش بوونی لێ دەکەم و تەوبە دەکەم.


٣ـ وقَالَ : (( مَنْ قَالَ أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظيمَ الَّذِي لا إلَهَ إلاَّ هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ وأتُوبُ إلَيْهِ، غَفَرَ اللهُ لَهُ، وَإنْ كَانَ فَرَّ مِنَ الزَّحْفِ )) (٢٩٢)

واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: داوای لێ بوردن دەکەم لەو خودا مەزنەی کە هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لەو، هەمیشە زیندوو هەڵسووڕێنەری بوونەوەرەو دەگەڕێمەوە بۆلای. خودای گەورە لێ ی خۆش دەبێ ئەگەر لە جەنگی دژ بە کافرانیش هەڵاتبێ.


٤ـ وقَالَ : (( أقْرَبُ مَا يَكُونُ الرَّبُّ مِنَ العَبْدِ، فِي جَوْفِ اللَّيْلِ الآخِرِ؛ فَإنِ اسْتَطَعْتَ أنْ تَكُونَ مِمَّنْ يَذْكُرُ اللهَ فِي تِلْكَ السَّاعَةِ؛ فَكُنْ )) (٢٩٣)

واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: نزیکترین کات کە پەروەردگار لە بەندەکەیەوە نزیکە ناوەڕاستی کۆتایی شەوە، ئەگەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو کاتانەدا زیکری خودا دەکەن ئەوا ببە.


٥ـ وقَالَ : (( أقْرَبُ مَا يَكُونُ العَبْدُ مِنْ رَبِّهِ، وَهُوَ سَاجِدٌ فأكْثِرُوا الدُّعَاءَ )) (٢٩٤)

واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: نزیکترین کات کە بەندە لە پەروەردگاری یەوە نزیکە، ئەو کاتەیە کە لە سوجدە دایە، بۆیە لەو کاتەدا زۆر دوعا بکەن.


٦ـ وقَالَ : (( إنَّهُ لَيُغَانُ عَلَى قَلبِي، وَإنِّي لأسْتَغْفِرُ اللهَ فِي اليَوْمِ مِئَةَ مَرَّةٍ )) * (٢٩٥)

* قوله: ((لَيُغان)) قال ابن الأثير: ليُغان على قلبي؛ أي: ليُغطى ويُغشى، والمراد به: السهو، لأنه كان لا يزال في مزيد من الذكر والقربة ودوام المراقبة، فإذا سها عن شيء منها في بعض الأوقات، أو نسي، عَدَّهُ ذنباً على نفسه، ففزع إلى الاستغفار (أنظر جامع الاصول ٤/٣٨٦).
واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: تارمایی دێت بەسەر دڵم داو بیرم دەچێ، بەڵام لە ڕۆژێکدا (سەد) جار داوای لێخۆشبوون لە خودای گەورە دەکەم. *
* إبنُ الأثير دەفەروێت: (لَيُغَانُ عَلَى قَلبِي) واتە: دایدەگرێتەوەو دایدەپۆشێ، وەمەبەست پێ ی (بیرچونەوەیە)، چونکە پێغەمبەر بەردەوام لە زیادە زیکرکردن و نزیک بوونەوەو بەردەوامێتی چاودێری خۆکردن دابووە، بەڵام کاتێ ئاگای لێ نەمایە لە هەندێ کاتەکانی دا یان بیری بچوایە ئەوا بە گوناه حیسابی دەکرد لەسەر خۆی و یەکسەر داوای لێخۆشبوونی دەکرد لە خودای گەورە.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە