دوعای سەفەرو گەشت کردن


(( اللهُ أكْبَرُ، اللهُ أكْبَرُ، اللهُ أكْبَرُ  ﴿ سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ 1 وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ 2 ﴾ اللَّهُمَّ إنَّا نَسْأَلُكَ فِي سَفَرِنَا هَذَا البِرَّ والتَّقْوى، ومِنَ العَمَلِ مَا تَرْضَى، اللَّهُمَّ هَوِّنْ عَلَيْنَا سَفَرَنَا هَذَا وَاطْوِعَنَّا بُعْدَهُ، اللَّهُمَّ أنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ، والخَلِيفَةُ فِي الأهْلِ، اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكآبَةِ الـمَنْظَرِ، وسُوءِ الـمُنْقَلَبِ فِي الـمَالِ والأهْلِ)). وإذَا رَجَعَ قَالَهُنَّ وزَادَ فِيهِنَّ: (( آيبُونَ، تَائِبُونَ، عَابِدُونَ، لِرَبِّنَا حَامِدُونَ)). (٢٤٨)

واتە: خودا لە هەموو گەورەترە، خودا لە هەموو گەورەترە، خودا لە هەموو گەورەترە . . . پاکی و بێ گەردی بۆ ئەو خودایەی کە ئەمەی بار خستوین و ئێمە دەستەڵاتمان نەبوو بەسەریدا، وە ئێمە (لە ڕۆژی دوایی دا) بۆلای پەروەردگارمان دەگەرێینەوە. خودایە لەم گەشتەماندا داوای کردەوەی چاک و ڕەفتاری جوان و تەقوات لێ دەکەین و داوای کارێکت لێ دەکەین کە پێ ی ڕازی بیت. خودایە ئەم سەفەرەمان لەسەر سووک و ئاسان بکەی و دووری یەکەیمان بۆ نزیک بکەیتەوە، خودایە تۆ تاکە هاوڕێ و خاوەنمانی لەم سەفەرەدا و پارێزەری کەس و کارمانی (کە جێمان هێشتون)، خودایە پەنات پێ دەگرم لە ناڕەحەتی و ناسۆری گەشت و غەمباری ڕواڵەت و و شتێک غەمبارم بکات، خودایە بە تۆ خۆم دەپارێزم کە بە خراپەو ناخۆشی بگەڕیمەوە ناو مال و خێزان و ڕۆڵەکانم بە جۆرێک کە کارێکی خراپ و شایستەیان کردبێت. وە ئەگەر گەڕایەوە لەسەفەر دەیڵیتەوەو ئەوەی بۆ زیاد دەکات:
(( آيبُونَ، تَائِبُونَ، عَابِدُونَ، لِرَبِّنَا حَامِدُونَ)). واتە: خودایە وا لە سەفەرەکەمان بە تەوبەو پەشیمانی و خوداپەرستی و بەندایەتی و سوپاسگوزاریەوە بۆ پەروەردگارمان گەڕاینەوە.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە