دوعاکردن بۆ مردوو لە کاتی نوێژی جەنازە


١ ـ (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وارْحَمْهُ، وعَافِهِ، واعْفُ عَنْهُ، وأكْرِمْ نُزُلَهُ، وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ، واغْسِلهُ بالـمَاءِ والثَّلْجِ والبَرَدِ، ونَقِّهِ مِنَ الخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الأبْيَضَ مِنَ الدَّنَسِ، وأبْدِلْهُ دَاراً خَيْراً مِنْ دَارِهِ، وأهْلاً خَيْراً مِنْ أهْلِهِ، وزَوْجاً خَيْراً مِنْ زَوْجِهِ، وأدْخِلْهُ الجَنَّةَ، وأَعِذْهُ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ [وَعَذَابِ النَّارِ] )). (١٨٦)
واتە: ئەی خودایە .. لە تاوانەکانی خۆشبەو بەزەییت پێدا بێتەوەو سەلامەت و پارێزراوی بکە، لێی ببورەو لە شوێنێکی بەرزو بەڕێزی دابنێ و شوێنەکەی بۆ فراوان بکەو بە ئاوو بەفرو تەزرە بیشۆوە، لەتاوانەکانی پاکی بکەوە هەروەکو چۆن جل و بەرگی سپی پاک دەبێتەوە لە چڵک، خودایە .. ماڵێکی پێ ببەخشە لە ماڵەکەی خۆی باشترو چاکتربێ و کەس و کارێک لە کەس و کارەکەی خۆی باشتر بێ و خێزانێک لە خێزانەکەی خۆی باشتر بێ ، خودایە .. بیخەیتە بەهەشت و لە سزای ناو گۆڕو ئاگری دۆزەخی بپاریزە.


٢ ـ (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِـحَيِّنا، ومَيِّتِنَا، وشَاهِدِنَا، وَغَائِبِنَا، وصَغِيْرِنَا، وكَبيرِنَا، وذَكَرِنَا، وأُنْثَانَا، اللَّهُمَّ مَنْ أحْيَيْتَهُ مِنَّا فأَحْيِهِ عَلَى الإسْلامِ، ومَنْ تَوَفَّيْتَهُ مِنَّا فَتَوفَّهُ عَلَى الإيْمانِ، اللَّهُمَّ لَا تَحْرِمْنَا أجْرَهُ، ولا تُضِلَّنَا بَعْدَهُ )). (١٨٧)

واتە: خودایە .. لە زیندوەکانمان مردووەکانمان، لە ئامەدەبووەکانمان و ئامادەنەبووەکانمان، لە گچکەکان و گەورەکانمان، لە نێرەکانمان و مێیەکانمان خۆشبە، خودایە .. هەرکەسێکمانت ژیاند لەسەر ئیسلام بیژێنە و هەرکەسێکمانت مراند لەسەر ئیمان بیمرێنە، خودایە .. بێ بەشمان مەکە لە پاداشتەکەی و لە پاش ئەو گومڕامان مەکە.


٣ ـ (( اللَّهُمَّ إِنَّ فُلانَ بْنَ فُلانٍ فِي ذِمَّتِكَ، وحَبْلِ جِوَارِكَ، فَقِهِ مِنْ فِتْنَةِ القَبْرِ وَعَذَابِ النَّارِ، وأَنْتَ أهْلُ الوَفَاءِ والحَقِّ، فاغْفِرْ لَهُ، وارْحَمْهُ، إِنَّكَ أَنْتَ الغَفُورُ الرَّحِيمُ )). (١٨٨)
واتە: ئەی خودایە .. فڵانی کوڕی فڵان (ناوی دێنی) لە ژێر پارێزگاری تۆدایە و لە ژێر چاودێری و دەستەڵاتی تۆدایە، لە فیتنەی گۆڕو سزای ئاگر بیپارێزە، تۆ خاوەنی وەفاو خاوەنی حەقی، لە تاوانەکانی خۆشبەو ڕەحمی پێ بکە، هەر تۆ لێخۆشبەرو بەڕەحمی.


٤ ـ (( اللَّهُمَّ عَبْدُكَ وابْنُ أمَتِكَ، احْتَاج إِلَى رَحْمَتِكَ، وأَنْتَ غَنِيٌّ عَنْ عَذَابِهِ، إِنْ كَانَ مُحْسِناً فَزِدْ فِي حَسَنَاتِهِ، وإنْ كَانَ مُسِيئاً فَتَجَاوَزْ عَنْهُ )). (١٨٩)
واتە: ئەی خودایە .. بەندەو کوڕی کۆیلەت پێویستی بەبەزەیی تۆیە، خودایە .. تۆ بێ نیازی لە سزادانی و هیچ پیویستیت بە سزادانی ئەو نی یە، ئەگەر بەندەیەکی چاکەکار بوو ئەوا لە چاکەکانی زیاد بکەو ئەگەر خراپەکار بوو ئەوا لێ ی ببورە.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە