تەلقین دادانی کەسێک کە لە سەرەمەرگ دا بێت


(( مَنْ كَانَ آخِرُ كَلاَمِهِ لَا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، دَخَلَ الجَنَّة )). (١٨٣)
پێویستە لەسەر ئەو کەسەی کە لە سەرەمەرگ و کاتی گیان کێشانە، هە میشە بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ) واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله)، یان یەکێک فێری بکاو بەنەرم و نیانی و بە لەسەرخۆیی ئەوەی بەبیرو هۆش بێنێتەوە، چونکە پێغەمبەرمان () دەفەرموێ:
هەر کەسێک کۆتا ووتەی ژیانی بریتی بێ لە (لَا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ) ئەوا دەچێتە بە هەشتەوە ( بە مەرجێک: مانای بزانێ و بڕوای پێبێ و بەکردەوە جێ بەجێی بکات).

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە