دوعای نەخۆشێک کە لەژیانی خۆی بێ ئومێد بووە


١ ـ (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وارْحَمْنِي، وأَلْـحِقْنِي بالرَّفِيقِ الأعْلَى )). (١٨٠)
واتە: خودایە .. لێم خۆش بەو ڕحمم پێ بکەو بمگەیەنە بە هاوڕێیانی پلە بەرز.


٢ ـ (( جَعَلَ النَّبيُّ عِندَ مَوْتِهِ يُدْخِلُ يَدَيْهِ فِي الـمَاءِ، فَيَمْسَحُ بِهِمَا وَجْهَهُ، ويَقُولُ: لَا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ إِنَّ للمَوْتِ سَكَرَاتٍ )). (١٨١)

پێغەمبەر لەکاتی سەرەمەرگی دا هەردوو دەستی دەخستە ناو ئاوو بە هەردوو دەستی دەم و چاوی خۆی تەر دەکرد و دەستی بەسەردا دێناو دەیگوت: (هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە (ألله)، بەڕاستی مردن ژان و نارەحەتی خۆی هەیە).


٣ ـ (( لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ واللهُ أكْبَرُ، لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ، لَا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ لَهُ الـمُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ، وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ باللَّهِ )). (١٨٢)
واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله)، خودای هەرە گەورەیە، هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله)و تاک و تەنیایە، هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله)و تاک و بێ هاوبەشە، هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله)و موڵک و ستایش بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە (ألله)، وە هیچ هێزو تواناو دەستەڵاتێکیش نی یە مەگەر بەوەوە.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە