ئەگەر کارێکت ویست و سەری نەگرت و وادەرنەچوو


(( قَدَرُ اللَّـهِ ومَا شَاءَ فَعَلَ )). * (١٧٠)

* والحديث بتمامه؛ هو قوله : ((المؤمن القوي خير وأحب إلى الله من المؤمن الضعيف، وفي كل خير، احرص على ما ينفعك واستعن باللهعز وجل ولا تعجز وإن أصابك شيء؛ فلا تقل: لو أني فعلت، كان كذا وكذا، ولكن قل: قدر الله وما شاء فعل؛ فإن لو تفتح عمل الشيطان)).

پێغەمبەری خودا دەفەرموێ: (( بڕواداری بەهێز چاکترەو خۆشەویست ترە بە لای خودای گەورەوە لە بڕواداری لاواز و هەموشیان چاکن، سووربە لەسەر ئەو شتەی کەڵکت پێ دەگەیەنێ و پشت بەخودا ببەستەو دەستەوسان و لاواز مەبە، وە ئەگەر شتێکت تووش هات مەڵێ ئەگەر ئاواو ئاوام بکردایە ئەوا ئاواو ئاوا دەبوو، بەڵکو بڵێ: { قَدَرُ اللَّـهِ ومَا شَاءَ فَعَلَ } )).
واتە: بڕیاری خودای گەورەو ئەو شتەی ویستی بوو کردی و ئەنجامی دا، چونکە ووشەی (ئەگەر) دەرگەی کاری شەیتان دەکاتەوە.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە