دوعای قەرزاری


١ ـ (( اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلالِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وأَغْنِني بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ )). (١٦٢)

واتە: خودایە بە حەڵاڵی خۆت چاوتێرم بکەو بێ نیازم بکە لە حەرامت تا مەجبوری نەبم و بەفەزڵی خۆت دەوڵەمەندو بێ نیازم بکە لە غەیری خۆت، بە جۆرێک کە چاوم لەدەستی کەس نەبێ و پێویستیم بە کەس نەبێت و داوا لە کەس نەکەم.


٢ ـ ((اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ والحَزَنِ، والعَجْزِ والكَسَلِ، والبُخْلِ والجُبْنِ، وضَلَعِ الدَّيْنِ وغَلَبَةِ الرِّجَالِ )). (١٦٣)

واتە: خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە دڵ تەنگی و خەفەت، وە لە بێ دەستەڵاتی و بێ توانایی و تەمبەڵی، وە لە ڕژدی و ترسنوکی، وە لە پشت چەمانەوە بەهۆی قەرزاری یەوە و لەژێرکەوتنی پیاوانی چاک و پاکی ئیسلام.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە