لە کاتی پەیدا بوونی گومان لە ئیمان دا


١ ـ (( يَسْتَعِيْذُ بِاللَّـهِ )). (١٥٨)

پەنا دەگرێ بە خودای گەورە، دەڵێ: أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ.


٢ ـ (( يَنْتَهِي عَمَّـا شَكَّ فِيهِ )). (١٥٩)

کۆتایی بەوە دێنێ کە گومان و دوودڵی لێی هەیە و دڵ و دەروون و بیرو هوشی خۆی لەسەر لابدات، بۆ ئەوەی خوتخوتەی خراپی بەسەردا زاڵ نەبێت.


٣ ـ يَقُولُ: (( آمَنْتُ باللـهِ وَرُسُلِهِ )). (١٦٠)

دەڵێ: ئیمانم بە خوداو پێغەمبەرەکانی هێنا.


٤ ـ يَقْرَأُ قَوْلَهُ تَعالَى:  ﴿ 3
﴾. سورة الحديد (١٦١)

واتە: ئەو ئایەتە دەخوێنێ کە خودای گەورە دەفەرمووێ: ( خودای گەورە ئەو خوایەیە کە یەکەمین و دوایەمین و زاڵە بەسەر هەموو شتێک دا، نادیارو شاراوەیە وەکو خۆی کەس پەی پێ نابا و نایبینێ و نازانێ چی یەو چۆنە، وە بەهەموو شتێکیش ئاگادارەو زانایە ). ئایەتی ژمارە (٣) لە سورەتی الحدید.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە