دوعای ئەو کەسەی کە لەستەمی خاوەن دەستەڵاتێک بترسێ


١ ـ ((اللَّهُمَّ رَبَّ السَّـمَواتِ السَّبْعِ، ورَبَّ العَرْشِ العَظِيمِ، كُنْ لِي جَاراً مِنْ فُلاَنِ بْنِ فُلانٍ، وأحْزَابِهِ مِنْ خَلائِقِكَ؛ أنْ يَفْرُطَ عَلَيَّ أَحدٌ مِنْهُمْ أوْ يَطْغَى، عَزَّ جَارُكَ، وَجَلَّ ثَنُاؤُكَ، ولا إِلَهَ إلاَّ أنْتَ )). (١٥٤)

واتە: خودایە .. پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکان و پەروەردگاری عەرشی مەزن، ببە بە پشتیوان و هاوکارم لەدژی فڵانی کوڕی فڵان و پارت و کۆمەڵەکەی لە دروستکراوەکانی خۆت، لەوەی کە یەکێکیان زاڵ ببن بەسەرمدا یان دەستدرێژی و زێدەڕۆییم بکەنە سەر. هاوکاری و پاڵپشتی تۆ زۆر بەهێزو کاریگەرە، وە سوپاس و ستایش و باسیشت زۆر دیارو بەرچاوە، دروستکراوەکانت زۆر سوپاس و ستایشت دەکەن و هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لەتۆ.


٢ ـ ((اللهُ أكْبَرُ، اللهُ أعَزُّ مِنْ خَلْقِهِ جَمِيعاً، اللهُ أعَزُّ مِـمَّا أخَافُ وأحْذَرُ، أعُوذُ باللـهِ الذِي لَا إِلَهَ إلاَّ هُوَ، الـمُمْسِكِ السَّـمَواتِ السَّبْعِ أنْ يَقَعْنَ عَلَى الأرْضِ إِلاَّ بإذْنِهِ، مِنْ شَرِّ عَبْدِكَ فُلانٍ، وُجُنُودِهِ وَأتْبَاعِهِ وأشْيَاعِهِ، مِنَ الجِنِّ والإنْسِ، اللَّهُمَّ كُنْ لِي جَاراً مِنْ شَرِّهِمْ، جَلَّ ثَنَاؤُكَ، وَعَزَّ جَارُكَ، وتَبَارَكَ اسْمُكَ: وَلَا إِلَهَ غَيْرُكَ )). ثَلاثَ مَرَّاتٍ (١٥٥)

واتە: خودا گەورەیە، خودا لە هەموو دروستکراوەکانی خۆی بەهێزو دەستەڵاتدرە، خودا دەستەڵاتدارترە لەهەموو ئەوەی کە لێ ی دەترسم و سڵی لێ دەکەمەوە، پەنا دەگرم بەو خودایەی کە پەرستراوی دی نی یە بەهەق جگە لەو، ئەو خودایەی ڕاگری هەر حەوت ئاسمانەکان تا نەکەون بەسەر زەویدا مەگەر بە ئیزنی خۆی نەبێ، خۆم دەپارێزم لە زەرەرو زیان و خراپەی فڵانی بەندەت و لە سەربازو دارو دەستەو شوێن کەوتەو کۆمەڵەکانی لە جنۆکەو لە مرۆڤ، خودایە پشتیوانم بە لە خراپەیان، ستایشت پیرۆزو دیارەو ئەو کەسەی پەنات بۆ دێنێ شکۆمەندەو ناوت بەرزو پیرۆزەو هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە تۆ.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە