دوعای کاتی تەنگانەو سەخڵەتی (ألكرب)


١ ـ ((لَا إلَهَ إِلاَّ اللهُ العَظِيمُ الحَلِيمُ، لا إِلَهَ إلاَّ اللهُ رَبُّ العَرْشِ العَظِيمُ، لَا إلَهَ إلا اللهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ، وَرَبُّ الأرْضِ وَرَبُّ العَرْشِ الكَريْمِ )). (١٤٧)

واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە (الله)ی مەزنی شکۆدارو لەسەر خۆو هێدی، هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە پەروەردگاری عەرشی گەورە، هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە پەوەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری عەرشی بەڕێز.


٢ ـ ((اللَّهُمَّ رَحْمَتَكَ أرْجُو، فَلا تَكِلني إلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ، وَأَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ، لَا إِلَهَ إلاَّ أنْتَ )). (١٤٨)

واتە: خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە دڵ تەنگی و خەفەت، وە لە بێ دەستەڵاتی و بێ توانایی و تەمبەڵی، وە لە ڕژدی و ترسنوکی، وە لە پشت چەمانەوە بەهۆی قەرزاری یەوە و لەژێرکەوتنی پیاوانی چاک و پاکی ئیسلام.


٣ ـ ((لَا إِلَه إِلاَّ أنْتَ سُبْحَانَكَ، إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمينَ (١٤٩)

واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لەتۆ، خودایە .. پاکی و بێ گەردی بۆ تۆ، بەڕاستی من لە ستەم کارانم و ستەمم لەخۆم کردووە.


٤ ـ ((اللهُ اللهُ رَبِّي لَا أُشْرِكُ بهِ شَيْئاً (١٥٠)

واتە: ألله ألله، پەروەردگارمە هیچ هاوبەشێکی بۆ دانانێم.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە