دوعای خەم و پەژارە


١ ـ ((اللَّهُمَّ إنِّي عَبْدُكَ، ابْنُ عَبدِكَ، ابْنُ أمَتِكَ، نَاصِيَتي بِيَدِكَ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ، عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ، أسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ، سَمَّيْتَ بهِ نَفْسَكَ، أوْ أنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ، أوْ عَلَّمْتَهُ أحَداً مِنْ خَلْقِكَ، أوِ اسْتأثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ، أنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيْعَ قَلبِي، وَنُورَ صَدْرِي، وجَلاءَ حُزْنِي، وَذَهَابَ هَمِّي )). (١٤٥)

واتە: خودایە .. من بەندەتم کوڕی بەندەتم کوڕی کەنیزەک و کۆیلەتم، نسیب و ناوچەوان و چارەنووسم بەدەست تۆیە، حوکمی تۆ بەسەرمدا جێ بەجێ یە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە، داوات لێ دەکەم بەهەموو ناوێک کە هەتەو خۆتت پێ ناوناوە، یان لە کتێبەکەت دا ناردووتە خوارێ، یان فێری یەکێک لە دروست کراوەکانت کردووە، یان لە عیلمی غەیبدا لەلای خۆت هەڵت گرتووەو تەنها خۆت دەیزانی، داوات لێ دەکەم کە قورئان بکەیتە شیفاو بەهاری دڵم، ڕووناکی سینەم و دوورخەرەوەو ڕەوێنەری خەم و پەژارەم و لابەرەی خەفەتەکانم.


٢ ـ ((اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ والحَزَنِ، والعَجْزِ والكَسَلِ، والبُخْلِ والجُبْنِ، وضَلَعِ الدَّيْنِ وغَلَبَةِ الرِّجَالِ )). (١٤٦)

واتە: خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە دڵ تەنگی و خەفەت، وە لە بێ دەستەڵاتی و بێ توانایی و تەمبەڵی، وە لە ڕژدی و ترسنوکی، وە لە پشت چەمانەوە بەهۆی قەرزاری یەوە و لەژێرکەوتنی پیاوانی چاک و پاکی ئیسلام.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە