دوعای پاڕانەوە لە نوێژی ویتردا (قنوت ألوتر)


١ ـ ((اللَّهُمَّ اهْدِنِي فِيْمَنْ هَدَيْتَ، وعَافِنِي فِيْمَنْ عَافَيْتَ، وتَولَّنِي فِيْمَنْ تَوَلَّيْتَ، وَبَارِكْ لِي فِيْمَا أعْطَيْتَ، وقِنِي شَرَّ مَا قَضَيْتَ؛ فَإنَّكَ تَقْضِي وَلا يُقْضَى عَلَيْكَ، إنَّهُ لا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ، [وَلا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ]، تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ )). (١٤١)

واتە: خودایە .. ڕێنمایم بکە لەگەڵ ئەوانەی کە ڕینماییت کردوون، وە پارێزراوو لەش ساغم بکە لەگەڵ ئەوانەی پارێزراوو لەش ساغت کردوون، وە پشتم بگرە لە گەڵ پشتگیری لێ کراواندا، وە لەوەی دەیبەخشیت پێم بەرەکەتی تێ بخەو لە زەرەرو زیانی ئەوە بمپارێزە کە بڕیارت لەسەی داوە، خودایە .. تۆ بڕیار بەسەر خەڵک و بوونەوەر دەدەیت، کەس بڕیار بەسەر تۆدا نادات، وە ئەو کەسی کە تۆ پشت و پەنای دەکەی قەت گومڕاو سەرگەردان نابێ، ئەو کەسەش کە تۆ نەیاری و دوژمنایەتی و بەرهەڵستی دەکەی قەت زاڵ و دەستەڵاتدارو بەهێز نابێ. پاکی و بێ گەردی و بەرزی و بڵندی هەر بۆ تۆیە پەروەردگارمان


٢ ـ ((اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَأعُوْذُ بِكَ مِنْكَ، لا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ، أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ )). (١٤٢)

واتە: خودایە .. خۆم بەڕەزامەندی تۆ لە سزاو خەشم و توڕەییت دەپارێزم، وە پەنا دەگرم بە لێبووردەییت لە سزادانت و پەنا دەگرم پێت، خودایە .. ئەو سوپاس و ستایشانە کە بۆتۆ دەیکەم شایانی زیاتری، تۆ بەو جۆرەی کە خۆت وەسف و ستایشی خۆتت کردووە.


٣ ـ ((اللَّهُمَّ إيَّاكَ نَعْبُدُ، ولَكَ نُصَلِّي وَنَسْجُدُ، وَإلَيْكَ نَسْعَى وَنَحْفِدُ، نَرْجُو رَحْمَتَكَ، ونَخْشَى عَذَابَكَ، إنَّ عَذَابَكَ بالكَافِريْنَ مُلْحَقٌ، اللَّهُمَّ إنَّا نَسْتَعِينُكَ، ونَسْتَغْفِرُكَ، وَنُثْنِي عَلَيْكَ الـخَيْرَ، وَلا نَكْفُرُكَ، وَنُؤْمِنُ بِكَ، وَنخْضَعُ لَكَ، وَنخْلَعُ مَنْ يَكْفُرُكَ )). (١٤٣)

واتە: خودایە .. هەر تۆ دەپەرستین و بەندایەتی تۆ دەکەین و نوێژ بۆ تۆ دەکەین وکڕنوش دەبەین، بۆ لای تۆ هەڵپەدەکەین و هەوڵ دەدەین پەلە دەکەین، تکای ڕەحمەتی تۆ دەکەین وە لە سزای تۆ دەترسین، بەڕاستی سزاکەت بێ باوەڕان دەگرێتەوە، خودایە .. پشت بەتۆ دەبەستین و داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین و ستایشی چاکەی تۆ دەکەین، بەرانبەرت بێ باوەڕ نابین، بڕوامان بەتۆیە، بۆتۆ مل کەچ دەبین، خۆمان لەو کەسە دوور دەگرین کە بێ باوەڕە پێت و خۆمانی لێ دادەماڵین.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە