زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران/١



ألْحَمْدُ للهِ وَحْدَهُ، وَالصَّلاةُ وَالسَّلامُ عَلَى مَنْ لا نبيَّ بَعْدهُ. **
** دەبێ ئینسان بەناوی خوداو سوپاس و ستایشکردنی و صەلەوات و سەلام لێدان لەسەر دیداری پێغەمبەر دەست پێ بکاو بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خودای تاک و تەنیا، دروودو سەلامی بێ پایان لەسەر ئەو پێغەمبەرەی کە هیچ پێغەمبەرێکی لە دوا نی یە.

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : " لَأَنْ أَقْعُدَ مَعَ قَوْمٍ يَذْكُرُونَ اللَّهَ تَعَالَى مِنْ صَلَاةِ الْغَدَاةِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَعْتِقَ أَرْبَعَةً مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيل، وَلَأَنْ أَقْعُدَ مَعَ قَوْمٍ يَذْكُرُونَ اللَّهَ مِنْ صَلَاةِ الْعَصْرِ إِلَى أَنْ تَغْرُبَ الشَّمْسُ أَحَبُّ إِلَيَّ مَنْ أَنْ أَعْتِقَ أَرْبَعَةً". (٩١)
واتە: پێغەمبەر دەفەرموێ: " ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵیکدا دانیشم کە زیکرو یادی خودای گەورە دەکەن لە نوێژی بەیانی یەوە تا خۆرهەڵاتن لای من خۆشترە لەوەی کە چوار کەس لە نەوەکانی ئیسماعیل پێغەمبەر ئازاد بکەم، وە ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێکدا دانیشم کە زیکرو یادی خودای گەورە دەکەن لە نوێژی عەسرەوە تا خۆرئاوابوون لام خۆشترە لەوەی چوار کەس ئازاد بکەم "


١ ـ أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ  ﴿ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الـْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ4 ﴾. "سورة البقرة، آية ٢٥٥ من قالها حين يصبح أُجير من الجِّن حتي يمسي ومن قالها حين يمسي أُجيرَ منهم حتى يصبح". (٩٢)
ـ هەر کەسێک بەیانیان ئایەتی ( ٢٥٥ ) لە سورەتی ( ألبقرة ) بخوێنێت لە جنۆکە دەپارێزرێ هەتا ئێوارەی لێ دەبێتەوە. وە هەر کەس ئێوارە بیخوێنێ دەپارێزرێ لێ یان تا بەیانی.


٢ ـ بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ 1 اللَّهُ الصَّمَدُ 2لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ 3 وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ4 ﴾. (٩٣)
     بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ1 مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ 2وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ 3وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ 4 وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسد5 ﴾. (٩٤)
     بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ1مَلِكِ النَّاسِ2إِلَهِ النَّاسِ3مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ4الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ5مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ6﴾. (٩٥)
ـ من قالها ثلاث مرات حين يصبح وحين يمسي كفته من كل شيء (٩٦)

ـ خوێندنی ئەو سورەتانەی سەرەوە ( ألمعوذات ) ئێواران و بەیانیان سێ جار بەستە و لە هەموو شتێک دەپارێزرێیت.


٣ ـ ((أصْبَحْنَا وَأصْبَحَ الـمُلْكُ للـهِ*، وَالـحَمْدُ لِلَّـهِ، لا إلهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ، ولَهُ الـحَمْدُ، وهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ، رَبِّ أسْألُكَ خَيْرَ مَا في هَذَا اليَوْمِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهُ**، وأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذَا اليَوْمِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ، رَبِّ أعُوذُ بِكَ مِنَ الكَسَلِ، وسُوءِ الكِبَرِ، رَبِّ أعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وعَذَابٍ فِي القَبْرِ)) (٩٧)
* وإذَا أمْسَى قَالَ: أمْسَيْنَا وأمْسَى الـمُلْكُ لِلَّـهِ.
** وإذَا أمْسَى قَالَ: رَبِّ أسْألُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهَا، وأعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وشَرِّ مَا بَعْدَهَا.

واتە: کەوتینە بەیانی یەوە و هەر خودا خاوەنی موڵکە *، هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە ( ألله ) تاک و تەنیایە، هیچ شەریک و هاوبەشێکی نی یە، موڵک هەر هی ئەوە و سوپاس و ستایش هەر بۆ ئەوە، وە هەر ئەویش بەسەر هەموو شتێکدا بە توانایە. خودایە .. داوای خێرو چاکەت لێ دەکەم کەلەم ڕۆژەدا هەیەو داوای خێرو چاکەی دوای ئەوەشت لێ دەکەم **، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی ئەوەی کە لەم ڕۆژەدا هەیە و پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی دوای ئەویش، خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە تەمبەڵی و سستی و سەرەنجامی خراپ، خودایە .. پەنا دەگرم بە تۆ لە سزای ناو ئاگرو سزای ناو گۆڕ.
* ئەگەر ئێوارەی بەسەردا هات، دەڵێ: کەوتینە ئێوارەوەو هەر خودا خاوەنی موڵکە ......
** ئەگەر ئێوارەی بەسەردا هات، دەڵێ: خودایە .. داوای خێرو چاکەت لێ دەکەم کەلەم شەوەدا هەیەو داوای خێرو چاکەی دوای ئەوەشت لێ دەکەم ، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی ئەوەی کە لەم شەوەدا هەیە و پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی دوای ئەویش.

٤ ـ ((اللَّهُمَّ بِكَ أصْبَحْنَا، وبِكَ أمْسَيْنَا*، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وإلَيْكَ النُّشُورُ)) . (٩٨)
* وإذَا أمْسَى قَالَ: اللَّهُمَّ بِكَ أمْسَيْنَا، وَبِكَ أصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوْتُ، وَإليْكَ الـمَصِيْرُ

واتە: خودایە .. بەیارمەتی تۆ ڕۆژمان کردەوەو گەیشتینە ئێوارە*. خودایە .. بە یارمەتی تۆ دەژین و دەمرین و زیندووبونەوەش هەر بۆلای تۆیە..
* ئەگەر ئێوارەی بەسەردا هات دەڵێ: خودایە .. بە یارمەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات و بە یارماتی تۆ گەیشتینە بەیانی، خودایە .. بە یارمەتی تۆ دەژین و دەمرین وە چارەنوس هەر بۆلای تۆیە.

٥ ـ ((اللَّهُمَّ أنْتَ رَبِّي لا إلَهَ إلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وأنَا عَبْدُكَ، وأَ نَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أ بُوْءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وأبُوْءُ بِذَنْبِي فَاغْفِر لِي فَإنَّه لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إلاَّ أَنْتَ))*. (٩٩)
*من قالها موقناً بها حين يمسي، فمات من ليلته دخل الجنة، وكذلك إذا أصبح.

واتە: خودایە .. تۆ پەروەردگاری منی، جگە لە تۆ پەرستراوی بە هەق نی یە، تۆ منت دروست کردوەو من بەندەی تۆم، وە لەسەر پەیمان و بەڵینەکەمم کە بە تۆم داوە بە پێ ی توانام، پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی کە کردوومە. دان دەنێم بەو نیعمەتانەی پێت بەخشیوم، وە دان دەنێم بە هەڵەو تاوانەکانم، خودایە .. لێم خۆش بە چونکە جگە لە تۆ کەس تواناو دەستەڵاتی لێبوردن و لێخۆش بوونی لە گوناهەکان و تاوانەکان نی یە.*
* هەر کەس کاتی ئێوارە بە یەقینەوە ئەوە بڵێ ئەگەر ئەو شەوە بمرێ دەچیتە بەهەشت، وە هەر کەس ڕۆژی کردەوە ئەوە بڵێ و ئەو ڕۆژە بمرێ دەچێتە بەهەشت.

٦ ـ ((اللَّهُمَّ إنِّي أصْبَحْتُ* أُشْهِدُكَ، وأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِكَ، ومَلائِكَتِكَ، وجَميْعَ خَلْقِكَ، أنَّكَ أنْتَ اللهُ لا إلَهَ إلاَّ أنْتَ وَحْدَكَ لا شَرِيْكَ لَكَ، وأنَّ مُحَمَّداً عَبْدُكَ ورَسُولُكَ)) (أرْبَعَ مَرَّاتٍ)**. (١٠٠)
* وإذا أمسى قال: أللهم إني أمسيت.
** مَن قالها حين يصبح أو يمسي أربع مرات، أعتقه الله من النار.

واتە: خودایە .. من ڕۆژم کردەوە*، تۆو هەڵگرانی عەرشەکەت و فریشتەکان و هەموو خەڵک بە شایەت دەگرم کە هیچ پەرستراوێکی بە هەق نی یە شایستەی پەرستن بێ جگە لە تۆ، تۆ تاک و تەنیاو بێ شەریک و هاوەڵی، وەشایەتی دەدەم کە محمد بەندەو نێردراوی تۆیە.**
* ئەگەر ئێوارەی بەسەردا هات دەڵێ: خودایە .. بەناوی تۆوە من ئێوارەم بەسەردا هات ..
** هەر کەس ڕۆژی کردەوە یان کاتی ئێوارە چوار جار وا بڵێ خودا لە ئاگر ڕزگاری دەکات.

شورەی موسڵمان - گەڕانەوە