زیکرەکانی دوای سەلام دانەوە لە نوێژ



١ ـ (( أسْتَغْفِرُ اللهَ – ثَلاثاً – اللَّهُمَّ أنْتَ السَّلاَمُ، وَمِنْكَ السَّلاَمُ، تَبَارَكْتَ يَا ذَا الجَلالِ والإكْرَامِ )). (٨٠)
واتە: خودایە .. داوای لێخۆشبوون و لێبووردن هەر لە تۆ دەکەم ( سێ جار ). خودایە .. تۆ سەرچاوەو خاوەنی ئاشتی و بەرزو بڵندییت، ئاشتی و سەلامەتی هەر لەتۆوەیە، پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە ئەی خاوەنی شکۆو ڕیز.

٢ ـ (( لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ ولَهُ الـحَمْدُ، وهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لاَ مَانِعَ لِـمَا أعْطَيْتَ، ولا مُعْطِيَ لِـمَا مَنَعْتَ، ولاَ يَنْفَعُ ذَا الجَدِّ مِنْكَ الجَدُّ )). (٨١)
واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت بەهەق جگە لە ( ألله )، تاکی بی هاوەڵە، هەموو سوپاس و ستایش و موڵک و دەستەڵاتێک هەر هی ئەوە، بەسەر هەموو شتێک دا بەهێزو توانادارە، ئەی خودایە .. هیچ ڕێگرێک نی یە بۆ ئەو شتەی تۆ دەیبەخشی و بەخشەر نی یە بۆ ئەو شتەی کە تۆ ڕێگری لێ ی، هیچ دەوڵەمەندو خاوەن پایەو دەستەڵاتێک ــ سامان و دەوڵەمەندییەکەی و دەستەڵاتەکەی ــ سوودی پێناگەیەنێ و ڕزگاری ناکا لە تۆ.

٣ ـ (( لاَ إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ، وَلَهُ الحَمْدُ، وهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَديرٌ، لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إلاَّ باللَّهِ، لاَ إلَهَ إلاَّ اللهُ، وَلا نَعْبُدُ إلاَّ إيَّاهُ، لَهُ النِّعْمَةُ ولَهُ الفَضْلُ ولَهُ الثَّنَاءُ الحَسَنُ، لاَ إلَهَ إلاَّ اللهُ مُخلِصِينَ لَهُ الدِّيْنَ ولَوْ كَرِهَ الكَافِرُونَ )). (٨٢)
واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت بەهەق جگە لە ( ألله )، تاکی بی هاوەڵە، هەموو سوپاس و ستایش و موڵک و دەستەڵاتێک هەر هی ئەوە، بەسەر هەموو شتێک دا بەهێزو توانادارە، هیچ هێزو توانایەک نی یە مەگەر بەو نەبێ، هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت تەنها ( ألله ) نەبێ، هەر ئەو دەپەرستین هەموو نازو نیعمەت و چاکە و بەخششێک هەر هی ئەوە، سوپاس و سەنای چاک و هەرە جوان هەر بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک نی یە بەهەق جگە لە ( ألله )، ئایینی پاک و پیرۆز هەر هی خودایە، بە دڵسۆزی و ئیخلاصەوە دینداری بۆ دەکەین هەرچەندە بێباوەڕان پێیان ناخۆش بێ.

٤ ـ (( سُبْحَانَ اللَّهِ، والحَمْدُ للـهِ، واللهُ أكْبَرُ (ثَلاثاً وثَلاثِينَ) لاَ إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ ولَهُ الحَمْدُ، وهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ )). (٨٣)
گوتنی سُبْحَانَ اللَّهِ (٣٣ جار) واتە: پاکی و بێگەردی بۆ خودای کردگار، والحَمْدُ للـهِ (٣٣ جار) واتە: سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خودای گەورە، واللهُ أكْبَرُ (٣٣ جار) واتە: خودای کردگار لە هەموو شتێکی بوونەوەر گەورەترە، ئەمجار: ( لاَ إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ ولَهُ الحَمْدُ، وهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ ) دەگوترێ، واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت جگە لە ( ألله )، تەنیاو بێ هاوەڵە، موڵک و دەستەڵات هەر بۆ ئەوەو توانای بە سەر هەموو شتێکدا هەیە.


٥ ـ بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ 1 اللَّهُ الصَّمَدُ 2لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ 3 وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ4 ﴾. (٨٤)
     بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ1 مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ 2وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ 3وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ 4 وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسد5 ﴾. (٨٥)
     بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ1مَلِكِ النَّاسِ2إِلَهِ النَّاسِ3مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ4الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ5مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ6﴾. (٨٦)
ـ خوێندنی ئەو سورەتانەی سەرەوە ( ألمعوذات ) دوای هەموو نوێژێک. (٨٧)


٦ ـ بِسمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ  ﴿ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الـْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ4 ﴾.عَقِبَ كُلِّ صَلاةٍ (٨٨)
ـ خوێندنی ئەو ئایەتەی سەرەوە ( آيةُ الكُرسي ) دوای هەموو نوێژێک

٧ ـ (( لا إلهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ ولَهُ الحَمْدُ، يُحيي ويُميتُ، وهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قديرٌ ))عَشْرَ مرَّاتٍ بَعْدَ صلاةِ المَغْربِ والصُّبْحِ. (٨٩)
واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت تەنها ( ألله ) نەبێت، تاک و تەنیایە، موڵک و سوپاس و ستایش هەر بۆ ئەوە، هەر ئەو خودایە ژیان دەبەخشێ و دەمرێنێ، هەموو گیان لەبەرێک لە بوونەوەردا دەژێنێ و دەمرێنێ و توانای بە سەر هەموو شتێکدا هەیە. [ ئەمە دە (١٠) جار دوای نویژی ئێواران و بەیانیان دەگوترێ].

٨ ـ (( اللَّهمُّ إنِّي أسأَلُكَ عِلماً نَافِعاً، ورِزْقاً طَيِّباً، وعَمَلاً مُتَقَبَّلاً )) بعد السَّلامِ مِنْ صَلاةِ الفَجْرِ. (٩٠)
واتە: ئەی خودایە ..من داوای زانستێکی سوودبەخش و کارێکی وەرگیراو و ڕزق و ڕۆزییەکی پاک و چاکت لێ دەکەم. [ لەدوای سەلام دانەوە لە نوێژی بەیانی دەگوترێ ].


شورەی موسڵمان - گەڕانەوە