دوعای پاش تەحییاتی کۆتایی و پێش سەلام دانەوە



١ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ، ومِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْـمَحيَا والـمَمَـاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الـمَسيحِ الدَّجَّالِ )). (٦٩)
واتە: خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە سزای گۆڕو سزای دۆزەخ و فیتنەی ژیان و مردن و پەنات پێدەگرم لە خراپەی فیتنەی ( المسیح الدجال ).

٢ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وأعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الـمَسيحِ الدَّجَّالِ، وأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الـمَحْيَا والـمَمَـاتِ، اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنَ الـمَأثَمِ والـمَغْرَمِ )). (٧٠)
واتە: خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە سزای گۆڕو لە فیتنەو ئاژاوەی ( المسیح الدجال ) و پەنات پێ دەگرم لە فیتنەی ژیان و مردن، خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە گوناه و تاوان و قەرزاری.

٣ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْماً كَثيراً، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إلاَّ أنْتَ، فاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وارْحَمْنِي إنَّك أنْتَ الغَفُورُ الرَّحِيمُ )). (٧١)
واتە: خودایە من ستەمێکی زۆرم لەخۆم کردووە بەهۆی ئەو گوناه و تاوانانەی کە کردوومە و کەس لە گوناه و تاوان خۆش نابێ جگە لەتۆ، تۆش لیم خۆشبە، بە لێخۆشبوونێک کە ڕەحمەت و لێخۆشبوون تەنها لەلای تۆیە، بەڕاستی هەر تۆ لێبوردەو میهرەبانی.

٤ ـ (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ، ومَا أخَّرْتُ، ومَا أسْرَرْتُ، ومَا أعْلَنْتُ، ومَا أسْرَفْتُ، ومَا أنْتَ أعْلَمُ بِهِ مِنِّي، أنْتَ الـمُقَدِّمُ، وأنْتَ الـمُؤَخِّرُ لا إلَهَ إلاَّ أنْتَ )). (٧٢)
واتە: خودایە .. لە گوناه و تاوانەکانم خۆشبە کە پێش خۆم خستونەو پاش خۆم خستونە، بە ئاشکراو بە نهێنی کردومە یا زێدەڕەویم تێدا کردوە، وە لەو گوناه و تاوانانەی کە تۆ لەمن زۆر زیاتر پێیان ئاگاداری، هەر تۆ پێشخەرو پاشخەری سزاو پاداشتی خێرو چاکەو گوناه و تاوانەکانی، هیچ پەرستراوێک نی یە بە هەق جگە لە تۆ.

٥ ـ (( اللَّهُمَّ أعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وشُكْرِكَ، وحُسْنِ عِبَادَتِكَ )). (٧٣)
واتە: خودایە .. کۆمەکیم بکەو یارمەتیم بدە لەسەر یادکردنت و سوپاس کردنت و چاک پەرستنت.

٦ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنَ البُخْلِ، وأَعُوذُ بِكَ مِنَ الجُبْنِ، وأعُوذُ بِكَ مِنْ أنْ أُرَدَّ إلى أرْذَلِ العُمْرِ، وأعُوْذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الدُّنْيَا، وَأعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ )). (٧٤)
واتە: خودایە .. من پەنات پێ دەگرم لە ڕەزیلی، وە پەنات پێ دەگرم لە ترسنۆکی، وە پەنات پێ دەگرم لەوەی کە بکەومە تەمەنێکی پەک کەوتەیی (زەلیلی)، وە پەنات پێ دەگرم لە لە فیتنەی دونیا ( واتە: فیتنەی دەججال، کە گەورەترین فیتنەیە لە دونیا *) وە پەنات پێ دەگرم لە سزاو ئازاری گۆڕ.

٧ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي أسْألُكَ الجَنَّةَ، وأعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ )). (٧٥)
واتە: خودایە .. داوای بەهەشتت لێ دەکەم و پەنات پێ دەگرم لە ئاگری دۆزەخ.

٨ ـ (( اللَّهُمَّ بعِلْمِكَ الغَيْبَ وَقُدْرَتِكَ عَلَى الخَلْقِ؛ أحْيِني مَا عَلِمْتَ الحَيَاةَ خَيْراً لِي، وتَوَفَّنِي إذَا عَلِمْتَ الوَفَاةَ خَيْراً لي، اللَّهُمَّ إنِّي أسْألُكَ خَشْيَتَكَ فِي الغَيْبِ والشَّهَادَةِ، وأسْألُكَ كَلِمَةَ الحَقِّ فِي الرِّضَا والغَضَبِ، وأسْألُكَ القَصْدَ فِي الغِنَى والفَقْرِ، وأسْألُكَ نَعِيماً لا يَنْفَدُ، وأسْألُكَ قُرَّةَ عَيْنٍ لا تَنْقَطِعُ، وأسْأَلُكَ الرِّضَا بَعْدَ القَضَاءِ، وأسْألُكَ بَرْدَ العَيْشِ بَعْدَ الـمَوْتِ، وأسْألُكَ لَذَّةَ النَّظَرِ إلَى وَجْهِكَ، وَالشَّوْقَ إلَى لِقَائِكَ، فِي غَيْرِ ضَرَّاءَ مُضِرَّةٍ، ولاَ فِتْنَةٍ مُضِلَّةٍ، اللَّهُمَّ زَيِّنَّا بِزِيْنَةِ الإيْمَانِ، واجْعَلْنَا هُدَاةً مُهْتَدِينَ )). (٧٦)
واتە: بە زانستی غەیب و بەتوانای سەر بوونەوەرت، بمژیێنە تا ئەو کاتەی خۆت دەزانی ژیان بۆ من خێری تێدایە، وە بممرێنە هەر کات مردن خێری تێدابو بۆم. خودایە داوای لێترسانت لێ دەکەم بە ئاشکراو بە نهێنی، داوای ووشەی هەق و ڕەوات لێ دەکەم لەکاتی ڕازی بوون و تووڕەبوونم ( کە هیچ خراپ و ناشەرعی نەڵێم )، وە داوای مامناوەندیت لێ دەکەم لە دەوڵەمەندی و هەژاریمدا، داوای نازو نیعمەت و چاکەت لێ دەکەم کە نەبڕیتەوە، وە داوای چاو ڕوونییەکت لێ دەکەم کە هەرگیز کۆتایی نەهێت، وە داوای ڕازی بونت لێ دەکەم لەسەر ئەو بڕیارەی کە بەسەرمدا دەدەی، وە داوای ژیانێکی خۆش گوزەرت لێ دەکەم دوای مردنم، وە داوای تام و چێژ لێوەرگتنت لێ دەکەم لەڕوانین بۆ ڕووی پیرۆزت، وە داوای شەوق و شەیداییت لێ دەکەم کە بەتۆ دەگەم بەبێ ناڕەحەتییەکی ژیان و فیتنەیەکی گومڕاکەر، خودایە .. بمان ڕازێنەوە بەجوانی ئیمان و بمانکە بە ڕابەرو پێشەنگی ڕێنماکراوەکانی ئیسلام.

٩ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُكَ يَا أللهُ بأنَّكَ الوَاحِدُ الأحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَـمْ يَلِدْ وَلَـمْ يُولَدْ، ولَـمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ، أنْ تَغْفِرَ لِي ذُنُوبِي، إنَّكَ أنْتَ الغَفُورُ الرَّحِيمُ )). (٧٧)
واتە: ئەی خودایە.. من داوات لێ دەکەم، ئەی خودایە بەوەی کەتۆ تاک و تەنیاو جێ ی نیازی، ئەو خودایەی کە لە کەس نەبووەو کەسیش لەو نەبوە، ئەو خودایەی کە هیچ شەریک و هاوتاو هاوبەشێکی نی یە، داوات لێ دەکەم لە تاوانەکانم خۆش بیت، هەر تۆ لێبوردەو بەخشندەیت.

١٠ ـ (( للَّهُمَّ إنِّي أسْألُكَ بأنَّ لَكَ الحَـمْدَ، لَا إلَهَ إلاَّ أنْتَ، وَحْدَكَ لا شَرِيْكَ لَكَ، الـمَنَّانُ، يَا بَدِيْعَ السَّمَـاواتِ والأرْضِ، يَا ذَا الجَلالِ والإكْرَامِ، يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ، إنِّي أسْألُكَ الجَنَّةَ، وأعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ )). (٧٨)
واتە: خودایە من لێت دەپاڕێمەوەو داوات لێ دەکەم بەوەی کە سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە، هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبیت، تەنیاو بێ هاوەڵی، تۆ خاوەنی فەزڵ و منەتی، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی خاوەن پایەبەرزی و ڕێزو شکۆ، ئەی خودای هەمیشە نەمرو زیندو، ئەی هەلسووڕینەری بوونەوەر، من داوای بەهەشتت لێ دەکەم و پەنات پێ دەگرم لە ئاگری دۆزەخ.

١١ ـ (( اللَّهُمَّ إنِّي أسْألُكَ بأَنِّي أشْهَدُ أنَّكَ أنْتَ اللهُ لا إلَهَ إلاَّ أنْتَ، الأحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَـمْ يَلِدْ وَلَـمْ يُوْلَدْ، ولَـمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أحَدٌ )). (٧٩)
واتە: خودایە .. من دەپاڕێمەوە لێت بەوەی کە من شایەتی دەدەم کە تۆ تاک و تەنیاو جێی نیازی، ئەو خودایەی کە نەکەست لێ بووەو نە لە کەس بوویت و هیچ کەسیش هاوتاو هاوشێوەی تۆ نییە.

*رواه ابن ماجه برقم (٤٠٧٧)، وصححه الألباني، انظر قصة المسيح الدجال له (ص ٤٩)


شورەی موسڵمان - گەڕانەوە