دوعای کڕنوش بردن ( ألسجود )

١ ـ (( سُبْحَانَ رَبِّيَ الأعْلَى )) ثَلاثَ مَرَّاتٍ. (٥٥)
واتە: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری هەرە بەرزم ( سێ جار دەگوترێ ).

٢ ـ (( سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي )). (٥٦)
خودایە. پاکی و بێ کەم و کورتی و گەورەیی لایەقی تۆیە، خودایە .. لە تاوانەکا‌‌نم خۆشبە.

٣ ـ (( سُبُّوحٌ، قُدُّوسٌ، رَبُّ المَلائِكَةِ والرُّوحِ )). (٥٧)
واتە: پاکی و بێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگاری گیان و فریشتەکان.

٤ ـ (( أَللَّهُمَّ لَكَ سَجَدْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَلَكَ أسْلَمْتُ، سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَصَوَّرَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أحْسَنُ الـخَالِقينَ )). (٥٨)
واتە: خودایە .. کڕنووشم بۆتۆ برد، وە بڕوام بەتۆ هێناو تەسلیمی تۆ بووم، ڕووی من کڕنووشی برد بۆ ئەو خوایەی کە بەدی هێناوەو وێنەی کێشاوەو چاوو گوێی پێ داوە. پاکی و بێ کەم و کورتی و گەورەیی بۆ ( ألله )یەی چاکترینی بەدیهێنەران.

٥ ـ (( سُبْحَانَ ذِي الـجَبَرُوتِ، والـمَلَكُوتِ، والكِبْرِيَاءِ، والعَظَمَةِ )). (٥٩)
واتە: پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کە خاوەنی دەسەڵاتە، خاوەنی موڵک و تواناو گەورەیی و هێزە.

٦ ـ (( أَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ، دِقَّهُ وَجِلّهُ، وَأوَّلَهُ وآخِرَهُ، وعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ )). (٦٠)
واتە: خودایە .. لە هەموو تاوانەکانم خۆش بە، لە تاوانە گچکەکان و گەورەکان، لە وردو درشتەکان، لە تاوانەکانی سەرەتاو کۆتایی، لە تاوانە ئاشکراو نهێنیەکان.

٧ ـ (( أَللَّهُمَّ إنِّي أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ، لا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ، أنْتَ كَمَا أثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ )). (٦١)
واتە: خودایە .. پەنا بە ڕەزامەندیت دەگرم لە توڕەییت، وە پەنا بە لێخۆشبوون و لێبوردەییت دەگرم لە سزاو تۆڵەت، وە پەنات پێ دەگرم لە خودی خۆت، خودایە .. هەرگیز ناتوانم بەو شێوەیەی کە خۆت ستایشی خۆت کردووە من سوپاس و ستایشت بکەم و چاکەو ستایشەکانت ئەژماربکەم.


شورەی موسڵمان - گەڕانەوە