دوعای چەمینەوە (ألركوع)

١ ـ (( سُبْحَانَ رَبِّي العَظِيمِ )) ثَلاثَ مَرَّاتٍ. (٤٧)
واته‌: پاکی و بێ گه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمه‌. ( سێ جار ).

٢ ـ (( سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لـِي )). (٤٨)
واتە: پاکی و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆیە ئەی خودایە. ئەی خودایە .. بە سوپاس و ستایشەوە لێم ببوورەو لە تاوانەکانم خۆشبە.

٣ ـ (( سُبُّوحٌ، قُدُّوسٌ، رَبُّ الـمَلائِكَةِ وَالرُّوحِ )). (٤٩)
واتە: تەسبیحات و پیرۆزی بۆ تۆیە پەروەردگاری فریشتەکان و جبریل.

٤ ـ (( اللَّهُمَّ لَكَ رَكَعْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، ولَكَ أسْلَمْتُ، خَشَعَ لَكَ سَمْعِي، وَبَصَرِي، وَمُخِّي، وَعَظْمِي، وعَصَبِي، [وَمَا اسْتَقَلَّت بهِ قَدَمي] )). (٥٠)
واتە: خودایە .. بۆ تۆ چەمیمەوەو ئیمانم بەتۆ هیناو تەسلیمی تۆ بووم و پەنام بەتۆ گرت، خودایە .. چاوو گوێ و ئێسک و مێشک و دەمارەکان و ئەو دوو پێ یەم کە پێیان ڕاوەستاوم بۆ تۆم ملکەچ کردوون.

٥ ـ (( سُبْحَانَ ذِي الجَبَرُوتِ، والـمَلَكُوتِ، والكِبْرِيَاءِ، والعَظَمَةِ )). (٥١)
واتە: پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی کە خاوەنی دەسەڵات و موڵک و گەورەیی و تواناو شکۆمەندیە.


شورەی موسڵمان - گەڕانەوە