زیکرەکانی کاتی بانگدان

١ـ يقُولُ مِثْلَ مَا يَقُولُ الْمُؤَذِّنُ إِلَّا فِي (( حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ وَحَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ )) فَيَقُولُ: (( لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ )) (٣٦)
واتە: ئەو کەسەی کە وەڵامی بانگ بێژ دەداتەوە، دەبێ لە هەمووی وەکو ئەو بڵێ، جگە لە ( حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ وَحَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ ) کە دەبێ بڵێ ( لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ) واتە: هیچ تواناو هێزێک نیە تەنها بەهۆی خوداوە نەبێ.

٢ـ يَقُولُ (( وَأنَا أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ وَأَنَّ ‏مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَ‏‏رَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا )) (٣٧) (( يَقُولَ ذَلِكَ عَقِبَ تَشَهُّدِ المـُؤَذِّنِ )) (٣٨)
واتە: منیش شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک نیە بە هەق جگە لە ( اللَّه ) تاکی بێ هاوبەشە، وەشایەتی دەدەم کە محمد () بەندەو نێردراوی خودایە، ڕازیم ( اللَّه ) پەروەردگارم بێ و ڕازیشم محمد () پێغەمبەرم بێ و هەروەها ڕازی بووم ئیسلام ئایینی ژیانم بێ (( ئەمە دوای شایەتمانی بانگ بێژ دەگوترێ )).

٣ـ (( يُصَلِّي عَلَى النَّبِيِّ بَعْدَ فَرَاغِهِ مِنْ إجَابَةِ المُؤَذِّنِ )) (٣٩)
واتە: دوای ئەوەی لە وەڵامدانەوەی بانگ بێژ دەبێتەوە، صلاوات لەسەر پێغەمبەر () لێبدات.

٤ـ يَقُولُ (( اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، [إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ المِيعَادَ]*. ))
واتە: دەڵێ؛ خودایە پەروەردگاری ئەم بانگەوازە تەواوو نوێژە دامەزراوە، ببەخشە بە پێغەمبەرمان محمد () پلەی بەرزی ( ألوسيلة "کە شوێنێکە لە بەهەشت دایە بۆ کەس نابی جگە لە بەندەیەک لە بەندەکانی خودای گەورە، وە پێغەمبەر () فەرموویەتی: ئومێدم وایە ئەو کەسە من بم ) وە ( ألفضيلة "کە پلەیەکی زیادەیە بە سەر دروست کراواندا") وە بیبەرە ئەو شوێنە سوپاس کراوەی کە بەڵینت پێ داوە ( کە پلەی شەفاعەتی گەورەیە لە ڕۆژی دواییدا).

٥ـ (( يَدْعُو لِنَفْسِهِ بَيْنَ الأَذَانِ والإقَامَةِ؛ فَإنَّ الدُّعَاءَ حِيْنَئذٍ لا يُرَدُّ )) (٤٠)
ئەوسا گوێگر لە نیوان کاتی بانگ و قامەت کردن بۆ نوێژ دوعاو پاڕانەوە بۆ خۆی و خانەوادەی دەکا، چونکە ئەو کاتە دوعا لای خودای گەورە گیرا دەبێ و ڕەت ناکرێتەوە.

* هەرکەسێک ئەم پاڕانەوەیە بڵێ کاتی بیستنی بانگ، بەر شەفاعەتی پێغەمبەر () دەکەوێ. ألبخاري /١/١٥٢.
وە زیادەی [إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ المِيعَادَ] للبيهقي ١/٤١٠، وە ألعلَّامة إبن باز له ( تحفةُ الأخيار ) ص ٣٨ ئیسنادەکەی بە ( حسن ) داناوە. بەڵام ئەم زیادەیە لاوازە ( ضعيف ) هەروەک لە ألإرواء ١/٢٦٠ وه ( ألفتح ) دا هاتووە.


شورەی موسڵمان - گەڕانەوە