زیکری دوای دەست نوێژ



١ ـ (( أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَـهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريـكَ لَـهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمّـداً عَبْـدُهُ وَرَسـولُـه )). (٢١)
واتە: شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک نیە بە هەق جگە لە ( ألله ) تاکی بێ هاوبەشە، وە شایەتی دەدەم کە محمد () بەندەو نێردراوی خوایە.



٢ ـ (( اللّهُـمَّ اجْعَلنـي مِنَ التَّـوّابينَ وَاجْعَـلْني مِنَ المتَطَهّـرين )). (٢٢)
واتە: ئەی خوای گەورە بمکە بە یەکێک لە تەوبەکاران و یەکێک لە پاکژکراوان ( واتە: وەک ئەوانەی کە تەوبەکارو پاک و خاوێن و بێ گوناه و تاوانن ).



٣ ـ (( سُبْحـانَكَ اللّهُـمَّ وَبِحَمدِك أَشْهَـدُ أَنْ لا إِلهَ إِلاّ أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتوبُ إِلَـيْك )). (٢٣)
واتە: پاکی و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆیە خوایە، شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک نیە بە هەق چگە لەتۆ، داوای لێخۆشبوون هەر لە تۆ دەکەم و دەگەڕێمەوە بۆ لات.


شورەی موسڵمان - گەڕانەوە